ئەم قوبەیی سەوز و سپی ئارامگاهی ئەولیا

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  825 بینین
شاعیر سەفەرێ کە چووە بۆ چاوپێکەوتنی نەزەرگەی حەزرەتی شێخ حەسەنی قەرچێوار خوا لێی خۆشنوود بێ تاوێ بێدەنگ ئەبێ ئەم مەعنایانە بە خەیاڵیا دێت دەبنە مەزەی ئەم هۆنراوەیە کە لە ١٩ی شەعبانی ١٣٩٢ ک (بەرانبەر ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٧٢ ز) بووە
ئەم قوبەیی سەوز و سپی ئارامگاهی ئەولیا
پڕتەوی نوورت ئەگاتە بارەگاهی کبریا
گونبەدی قەسری جینانییا مەتافی مەوقعی
سایەیی عەرشی خودایی یا مەکانی ئەسفیا
فەیزو ئیحسان و فەزیلەت لازمی دەرگاکەتە
هەر وەکو بۆ چاوی مەعنا گەردی ڕێگەت تووتیا
مەرکەزێ ئەقتاب وقوببەی ئەهلی ئەسراری زەمان
تەعریفی تۆیە نەقشی فەرشی بۆریا
گەر کەسێ دەستی بگاتە پایەیی ئەیوانەکەت
وا ئەزانێ جەننەتەوهەروا ئەمێنێتۆ تیا
بۆمسی مەغشووشی قەلبێ وەک منی بێ ئابڕوو
خاک و خۆڵی ئاستانەت چاترینی کیمیا
هەر کە دەستم گەییە پەردەکەی سەری مەرقەدەکەت
لەو دەمە دڵ کەوتە ناڵەو زیکرو فیکری ئەتقیا
ئەم دەقیقەی خستە بیرم پیری قوببەو بارەگا
شاکەلیناسناوی ئەدەبی شێوەی یەکێکە شەمسی دین بێ یازیا