ئیمارەتی داسنی
لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ٢)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
1 خولەک
1294 بینین
بە گوێرەی ئینسقلۆپێدیای ئیسلام، ئەم عەشیرەتی داسنییە، لە مەنتیقەی دهۆکدا بووە و ئەم شارەشی بە دەسەوە بووە. لە دواییدا ئەمیری بادینان دهۆکی لە سنجاغی داسنی سەندووە. لە پاشدا کە سوڵتان سلێمانی قانوونی چوو بۆ فەتحی بەغدا، حاکمیەتی هەولێری لە میر عیززەددینی سۆران سەند و دای بە حسێن بەگی ڕەئیسی عەشیرەتی داسنی و میر عیززەدینیشی کوشت و لە دوای وەفاتی سلێمان بەگی برای، هەموو ئیمارەتی سۆران کەوتە دەس حسێن بەگ.
لەو بەینەدا لە نەتەوەی ئومەرای سۆران، میر سەیفەددین کوڕی میر حسێن لە سۆماقلق بوو، کە بیستی ئیمارەتی سۆران دراوە بە خانەدانێکی غەیرە، لەگەڵ حسێن بەگدا کەوتە شەڕ و هەراوە و لە دوای شەڕێکی زۆر، حسێن بەگی دەرپەڕاند و لە دواییدا حسێن بەگ بانگ کرایە ئەستامۆڵ و لەوێ ئیعدام کرا.