لە مەنتیقەی Dدا

لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
 4 خولەک  754 بینین

حدوودی ئەم مەنتیقەیە حدوودی قەدیمی عوسمانی – ڕووس و عوسمانی – ئێران و ساحلی شیمالیی گۆمی وان و خەتی بتلیس – مووش – ئەرزنجان و چەمی چوورووخە؛ یەعنی وڵاتی بایەزید، شیمالی مووش، وڵاتی ئەرزڕۆم و بەشێکی ئەرزنجانە.

ناوی عەشیرەتعەدەدی ماڵیشکڵی ئیجتماعیمەوقع و ئەحواڵی
پنجینان؟گەڕۆکەلە نزیک مووشن، بەعزێ دێهاتیان هەیە.
سیلوکان؟ لە دەوری مووشن.
شکرلی؟ لە دەوری مووشن.
ئەزلی؟ لە دەوری مووشن.
لولانلی٤٨٠ شیعەیە. لە شیمالی غەربی مووشە.
حەسەنانلی٤٢٠٠ساکینەعەشیرەتێکی گەورەیە. ١١٠ گوندیان هەیە. لە مەنتیقەی خنس و مەلازگەرد و وارتودا. بەریزانلی شوعبەیەکی حەسەنانلییە و ٩٠٠ ماڵێکە.
عیسەوی؟ نزیک گۆمی وانە، بەلکی شوعبەیەکی حەسەنانلییە.
جوبرانلی٢٠٠٠ کۆمەڵێکی عەشائیرە و هەشت فیرقەیە: موخەلی، عەرەب ئاغا، تۆرینی، عەلیکی، ئازوینی، شێخەکان، مامەغان، شادەرلی. لە بەینی بتلیس و مووشدایە.
بەلیکان٦٠٠٠ساکینەکوردن و بە زازا قسە ئەکەن. شیعەن. سێ مانگ لە خانووان و نۆ مانگ لە خێوەتدان. گوایا لە تەڕەف ئەسەد پاشا ناوێکەوە نێرراونە تەڕەفی بیک گۆلی نزیک مووش. ئەهالیی ئەسڵییەیان کردووە بە تابعی خۆیان و بە سەریانا زاڵن. ئەم بەلیکانلییە لە جوبرانلی جوێیە و سەربەخۆیە. لیباسێکی مەخسووسیان هەیە.
سپیکانلی٣٠٠٠ لە تەڕەف گۆمی واندایە.
مامەکانلی؟ ڕەنگە نەتەوەی مامە گونیانی قەدیمی ئەرمەنی بن. لە شیمالی مەلازگەردە.
زیریکانلی٦٠٠٠ساکینەزۆر لە جوبرانلی ئەکا. لە شیمالی خنسە
ڕەشوان٧٠گەڕۆکەلە جنووبی ئەرزڕۆمە.
بازیکلی٧٠گەڕۆکەلە شیمالی مەلازگەردە.
گەردی؟ ڕەنگە قۆڵێکی گەردی هەولێر بێ.
بیزیانلی٧٠٠ساکینەلە غەربی ئەرڕزۆمە.
شێخ بزەینی٤٥٠ساکینەلە نزیک ئەرزڕۆم و دوو سێ دێیان هەیە. ئەغڵەبی ئیحتمال فرقەیەکی عەشیرەتی شێخ بزەینی کەرکووکە. فرقەیەکیشی لە نزیک تورتووینە و ئەمەش لە شێخ بزەینی کەرکووکە.
زیلانلی؟ لە ئەلشگەردە.
بادەلی؟ لە ئەلشگەردە و شیعەیە.
شادەرلی؟نیوە گەڕۆکەلە ئەلشگەردە و شیعەیە.
باشمانلی؟ لە بەینی مەلازگەرد و ئەلشگەردایە.
حەمیدیکان؟ لە بەینی مەلازگەرد و ئەلشگەردایە.
مانورانلی؟ لە بەینی مەلازگەرد و ئەلشگەردایە.
حەیدەرانلی٢٠٠٠٠گەڕۆکەعەشیرەتێکی هەرە گەورەی کوردە. لە بەینی مووش و ورمێدا لە هەموو جێگەیەکدا هەن.
ئادەمانلی١٨٠نیوە گەڕۆکەلە دەوری بایەزیدە و زارعن و قاڵی دروست ئەکەن.
یەزیدی؟ساکینەلە شیمالی وانە. میقداری ماڵی و ناوی نەزانراوە و ماڵیات بەخێو ئەکا.

لە مەنتیقەی «قارس»دا کە لە دوای شەڕی گەورە کەوتە دەس تورکیا، بەعزێ عەشائیری کورد هەیە، نەفسی شاری «قارس»یش بەشێکی کوردە.