کفر نەبێ
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
699 بینین
وتوویانە: خۆشەویستی
یار ویستنە و دڵپەرستی
گەر ئەوە خۆشەویستییە
بڕوا بکە.. لە چاو ئەوەی لە دڵمایە
خۆشەویستی.. هەر هیچ نییە..
کچێ من جۆرێ تۆم ئەوێ
لە هەر شوێنێ باست بکرێ
هەناوم بۆت دائەخورپێ
لە ناو یەک زەردەخەنەتا
ڕەنگی زەردم ئەتوێتەوە
گیانم لە نوێ ئەژێتەوە.
بەدەم یەک پێکەنینی تۆ
بەشی ساڵێ گەشە ئەکەم
بەیەک قسەی شیرینی تۆ
وەختە پەڕوپۆ دەر بکەم.
کە پێم ئەڵێی «تۆم خۆشئەوێ»
لەخۆشییا.. هەروەختە دڵم بکەوێ
چاوم ڕۆژێ کز بتبینێ
وەختە کوێراییم دابێنێ
کفر نەبێ.. کفر نەبێ.. خوام نامێنێ.
یار ویستنە و دڵپەرستی
گەر ئەوە خۆشەویستییە
بڕوا بکە.. لە چاو ئەوەی لە دڵمایە
خۆشەویستی.. هەر هیچ نییە..
کچێ من جۆرێ تۆم ئەوێ
لە هەر شوێنێ باست بکرێ
هەناوم بۆت دائەخورپێ
لە ناو یەک زەردەخەنەتا
ڕەنگی زەردم ئەتوێتەوە
گیانم لە نوێ ئەژێتەوە.
بەدەم یەک پێکەنینی تۆ
بەشی ساڵێ گەشە ئەکەم
بەیەک قسەی شیرینی تۆ
وەختە پەڕوپۆ دەر بکەم.
کە پێم ئەڵێی «تۆم خۆشئەوێ»
لەخۆشییا.. هەروەختە دڵم بکەوێ
چاوم ڕۆژێ کز بتبینێ
وەختە کوێراییم دابێنێ
کفر نەبێ.. کفر نەبێ.. خوام نامێنێ.