گلەیی
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
674 بینین
لای کابراکەی بەینی خۆمان
بیستم گلەییت کردووە
وتبووت: لای خۆی شاعیرە
کەچی هەتاوەکو ئێستا
لە شیعرێکا
باسی منی نەکردووە
بەس پێم بڵێ:
جوانی و شیرینی و ناسکیت
بە چ شیعرێ باس ئەکرێ!
بە چ شیعرێ دەرئەبڕرێ!
لە کێک و باسووق و مینۆ، لە هەموویان بەتامتری
لە هەنگوین و گەزۆی خاویش، شیرینتری
کچێ ئاخر.. شیعر لە کوێ بەرگە ئەگرێ!!
باست لە کوێ بە من ئەکرێ..
خۆ من قەڵەمەکەم ڵاڵە..
پەنجەم شکاوی خەیاڵە
وەسفی تۆ چۆن بەمن ئەکرێ
خوا نەتگرێ
بیستم گلەییت کردووە
وتبووت: لای خۆی شاعیرە
کەچی هەتاوەکو ئێستا
لە شیعرێکا
باسی منی نەکردووە
***
گلەیییەکەت لەسەر چاوم..بەس پێم بڵێ:
جوانی و شیرینی و ناسکیت
بە چ شیعرێ باس ئەکرێ!
بە چ شیعرێ دەرئەبڕرێ!
لە کێک و باسووق و مینۆ، لە هەموویان بەتامتری
لە هەنگوین و گەزۆی خاویش، شیرینتری
کچێ ئاخر.. شیعر لە کوێ بەرگە ئەگرێ!!
باست لە کوێ بە من ئەکرێ..
خۆ من قەڵەمەکەم ڵاڵە..
پەنجەم شکاوی خەیاڵە
وەسفی تۆ چۆن بەمن ئەکرێ
خوا نەتگرێ