گەڕان
گەڕان لەڕێگەی گووگڵەوە
کوردی
Kurdî
English
فارسی
پرۆژە
ناساندن
هەواڵەکان
پەیوەندی
پەیامەکان
ڕاپۆرتەکان
بەشداربووان
پرۆژە هاوشێوەکان
فۆنت
دەقێک بە هەڵکەوت
چوونەژوورەوە
ڤەژینبوکس
>
دڵشاد مەریوانی
>
عیشقی بێ نەخشان
>
فەرتەنە
فەرتەنە
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی
(1947-1989)
1 خولەک
761 بینین
زمان:
کوردیی ناوەندی
قاڵب:
شیعری بێ قاڵب
ڕاپۆرتی هەڵە
ڕەوشی پێداچوونەوە:
چاوەڕێی پێداچوونەوە
فۆنت:
ڤەژین
ساحل
وەزیر
14
16
18
20
24
چییە؟ لەسەر چی زویری!
بۆ وا مەلوول و دڵگیری!
دەپێم بڵێ.. وا شەقم برد
کچێ خۆ من کفرم نەکرد
تەنیا داوای ماچێکم کرد!
گوایە.. هۆی ئەم فەرتەنەیە
هەر مەسەلەی ماچەکەیە؟!
ئێستا قیروسیا.. نامەوێ
دە ئاشتبەرەوە.. قەزات لێم کەوێ
عینوانلی
گلەیی