چلەم: بۆ «شیرین. ک»
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
777 بینین
لێم مەپرسە:
خۆشت دەوێم
یا، ناتەوێم
تەماشای شیعرەکانم کە
هەموو کوڵن
وەکو باڵات.
هەموو قووڵن
وەکو نیگات
هەموو بە تەمام و شیرینن
وەکو مەیلت پڕ هەنگوینن
هەموو ڕەنگی ژانەکانی،
کوردی مرۆڤیان پێوەیە!
وەک خەمی ئەو چیڕۆکانەی
نووسیوتن و
ئەوانەی وا بەڕێوەیە!
خۆشت دەوێم
یا، ناتەوێم
تەماشای شیعرەکانم کە
هەموو کوڵن
وەکو باڵات.
هەموو قووڵن
وەکو نیگات
هەموو بە تەمام و شیرینن
وەکو مەیلت پڕ هەنگوینن
هەموو ڕەنگی ژانەکانی،
کوردی مرۆڤیان پێوەیە!
وەک خەمی ئەو چیڕۆکانەی
نووسیوتن و
ئەوانەی وا بەڕێوەیە!