بیست و حەوتەم: شنەی بەهاران
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
770 بینین
یاریی ئاوی ڕوون لەگەڵ وردە چەو
مۆسیقایەک بوو
ئارام و هێمن
چاوی گوڵاڵە سوورەی خستە خەو
کە ئەیڕوانییە
قەڵبەزەی کانی
بولبولی خستە گۆرانی وتن
مووچڕکەی ئەدا
بەداری سەروو
وەکو شاژنێک باڵای ئەلەنجان
لەسەر سەوزە گیا و
شەونمی بەیان
قۆڵی ناسک و نەرمیان تێک ئاڵان
مۆسیقایەک بوو
ئارام و هێمن
چاوی گوڵاڵە سوورەی خستە خەو
***
جوانیی شۆڕەبی بڵند و شەرمنکە ئەیڕوانییە
قەڵبەزەی کانی
بولبولی خستە گۆرانی وتن
***
کزەی شەماڵی فێنکی بەیانمووچڕکەی ئەدا
بەداری سەروو
وەکو شاژنێک باڵای ئەلەنجان
***
بۆ هەڵپەڕینیش دەستەی نازدارانلەسەر سەوزە گیا و
شەونمی بەیان
قۆڵی ناسک و نەرمیان تێک ئاڵان