پازدەیەم: چاوی شادی

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  526 بینین
خۆشەویستیم بۆ تۆ گیانە
هەستێکی نەرم و نیانە
سۆزێک لە دەنگی شمشاڵە
پرشنگێکی نیگای کاڵە
تۆزقاڵێکی ڕەنگی شەرمە
خەوێکی باوەشی گەرمە
ئارەزوویەکی زیندووە
تاسەیەکی پڕ تەزووە
***
ئەی فریشتەی خەیاڵی من
ئۆباڵی من... مەخە گەردن
چۆن دڵت دێ... جێم بهێڵی
چاوی شادیم هەڵبکۆڵی؟!