هەشتەم: شل بوون

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  920 بینین
گیانە دەورەم بۆ ئەدەی؟
داوای چی لە من ئەکەی؟
نە.. من جوانی تۆم ئەوێ
نە دڵ بەتۆ ئەسرەوێ
نەمەکری تۆ، نە نازت
نەتیشکی چاوی بازت
من ناخەنە داوی تۆ
بەسە، وازبێنە، بڕۆ
***
تەنانەت خەندەی ڕێگا
ڕەنگە کارم تێ نەکا
***
هەر کاتێک من ئەبینی
ئەتەوێ بمدوێنی
تاکو بەبزێوی خۆت
دڵی منت خستە کۆت
***
ویستم بڵێم: تۆم ناوێ
کەچی ماوەت نەدامێ
وات لێ کردم بترسم
ڕۆژێک دەست بخەیتە دەستم
بڵێی: وازم لێ بێنە
لەمەولا مەمدوێنە
***
بۆیە زوو زوو گیانەکەم
وەک دڵم بیرت ئەکەم