نۆیەم: کامیان؟

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  586 بینین
تریقەی گەرمی پێکەنینەکەت
یاخود تریفەی چاوە شینەکەت!
کامەیان خورپە ئەخاتە دڵم
ئاشکرای ئەکا.. ڕازی وەک گوڵم؟
***
ڕەوتی هاتوچۆی نەرمی ڕێگاکەت
یا نەرمە تیشکی کاڵی نیگاکەت!
کامەیان دڵم ڕائەپەڕێنێ
پەردەی ئارام و ئۆقرەم ئەدڕێنێ؟
***
قسەی شیرینی نێوانی زارت
یان کامەرانی و خۆشیی دیدارت!
کامەیان ئاگر لە دڵ بەر ئەدا
هۆش و ژیرێتی و خەیاڵیش ئەبا؟