دەیەم: بەهاری دڵ سەربەستییە

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  1000 بینین
ئارەقی لاولاو، هەناسەی وێنجە
سەرچۆپی کێشی گوڵاڵە و خونچە
لە ناو فرێزا، سەمایان ئەکرد
شەیتانی ژانیان، هەراسان ئەکرد
شەستپەڕی گەشی باخی گوڵاڵان
بەپەڕی نەرمی چەپڵەی ئەتەقان
وەنەوشە گەشە، بە هەناسەی خۆش
دڵی زامداریان ئەهێنایە جۆش
کاتێک لێم پرسین: چییە ئەم کوڵە؟!
وتیان: سەربەستی، بەهاری دڵە.