چوارەم: سوێند

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  909 بینین
سوێندم بۆ خواردی کە تۆم خۆش بووێ
بە خەیاڵتەوە، بنووم گشت شەوێ
خۆ نەموت: وەکوو سێبەرت ئەبم
منیشت نەوێ، من هەر تۆم ئەوێ!
***
سوێندم بۆ خواردی کە دڵسۆزت بم
لە تۆ بەو لاوە بۆ لای کەس نەچم
خۆ نەموت: ئەگەر لووتبەرزییش بگری
من وەکوو بەندە هەر ئەتپەرستم؟!