خاتوو سیڤا بمانبەخشە
لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
3 خولەک
1384 بینین
کچم هەتاوەکو ئێستا
من و دایکت
هەتا، مۆڵەت هەبوو توانرا
گوڵی نازی تۆمان ئاو دا
بمانبەخشە کە لەمەولا
سیخوڕەکان،
ناهێڵن بووکت بۆ بکڕین
ئامێردەکان
ناهێڵن لێت نزیک بین و
ئەو وشانەی کە بۆ «ناز»ن
بچرپێنینە گوێتەوە
ملوانکە و موستیلە و بازن
بکەینە مل و دەستەوە
ئەو گوڵانەی کە هی «ڕاز»ن
بیپرژێنینە ڕێتەوە
کاتێک لە باخچە دێیتەوە
بمانبوورە
سیخوڕەکان
ناهێڵن بووکت بۆ بکڕین
نا، ناهێڵن
بیانووە ناسکەکانت ببڕین
بووکەشووشە و یارییەکانی،
سەر ڕەفەکەت بۆ داگرین
کچم داگیرکەرانی،
«خۆشی لەم کوردستانە
کە وەک نووری چاومانە»
لە «ڕۆژباش»ی
دایک و باوک و مناڵانی
ئەم کوردستانە تێناگەن
لە «ماچی ماڵئاوایی» و «بای بای» چوونیان،
بۆ ئیش کار، تێناگەن
نا، تێ ناگەن
لە عەتری بۆنی گوڵ بەهار
لە سەرنجی تۆ بۆ خاڵەی ڕێبوار
لە حەزت، لە قاسپەی خۆشی کەو و کەوباڕ
لە چرپەی تۆ و بووکەشووشە
پرچنەکەی چاو بە خومار
کە بەڕیزە ناوت نابوون
شیلان، خەندە، ڕۆزا و مینۆ و بووکێ و تەلار
میشە و دن دن و مەیموون و دەنکە هەنار
چی تێ بگەن؟
بۆچی لەبەر: باخچەی ساوایان ڕووخاندن
بۆچی لەبەر: لێدان و گرتن و مەرگی بە خنکاندن.
فریای هیچی وەها کەوتوون:
تێ بگەن «مرۆڤ» یانی چی!
بۆچی دەخوا و کار دەکات و بۆچی دەژی!
تێگەیون خۆشەویستی
نیشتمان و گەل «سوور»ە،
یان «ڕەش»، یا «سپی»یە
بەڵام گوڵە، ڕەنگینە زۆر بۆن خۆشەکەم
من و تۆ و پێشمەرگەکانی هاوڕێمان
شتی جوان و نەخشینەمان بۆ داناوی
بۆت دەکەینە دەستە دیاری
جووتێک گوارەی سوور و گەشی
کارەساتەکەی «هەکاری»
پەیکەری «مامە مەولودی»
قوڕە «بەرازە» بە هەڵمەت
هەرزەکاری.
وێنەی پڕ شکۆی داستانی
«شارستێنە»
چیڕۆکەکانی «قەندیل» و «هەورێ» و «ماکۆک»ی
بێ وێنە.
خاڵە شەهاب، جەعفەر، ئەنوەر
دەنگی زەنگیان بۆ داناوی
«ئیبراهیم عەزۆ» و «ژەنگاری»
ڕێگەی شەنگیان بۆ داناوی
هاوڕێ ئارام عەینەکەکەی
جەمال تاهیر قەڵەمەکەی
جەمال باپیر، قەڵغانی دژی وەیشوومە
کاکە سەلاح، پرۆژەی ئاوی مالومە
مامە غەفوور ژاژڵەیی،
خۆڕاگری بۆ داناوی
خاڵە شەماڵ، وانەی هەردەم بەرەنگاری
بۆ داناوی
کچە شیرینەکەم وەرە
بیانوو بگرە و پێداگرە
خاڵان و مامانت توند توند
یەخەی بگرە
بڵێ: دەبێ ئەوانەم بۆ بکەنە نیشان
بۆم بکەنە ئیکلیلی گوڵ
هەتا مناڵانی هاوڕێم، تێر بۆنی کەن،
چونکە نەک دوژمنانی خاک
بووکی منیان شکاندووە
بەڵکە خوێنی گەشی باوک و
خاڵ و مامی هەزارەها منداڵی وەک منیان
بەقەست ڕژاندووە.
بڵێ دەبێ
نان و ئاشتی و
شارستانی
زامن بکەن بۆ مناڵانی کوردستان
بڵێ دەبێ..
ئەم میللەتە دواکەوتووە بگاتە ڕیزی میللەتان.
من و دایکت
هەتا، مۆڵەت هەبوو توانرا
گوڵی نازی تۆمان ئاو دا
بمانبەخشە کە لەمەولا
سیخوڕەکان،
ناهێڵن بووکت بۆ بکڕین
ئامێردەکان
ناهێڵن لێت نزیک بین و
ئەو وشانەی کە بۆ «ناز»ن
بچرپێنینە گوێتەوە
ملوانکە و موستیلە و بازن
بکەینە مل و دەستەوە
ئەو گوڵانەی کە هی «ڕاز»ن
بیپرژێنینە ڕێتەوە
کاتێک لە باخچە دێیتەوە
بمانبوورە
سیخوڕەکان
ناهێڵن بووکت بۆ بکڕین
نا، ناهێڵن
بیانووە ناسکەکانت ببڕین
بووکەشووشە و یارییەکانی،
سەر ڕەفەکەت بۆ داگرین
کچم داگیرکەرانی،
«خۆشی لەم کوردستانە
کە وەک نووری چاومانە»
لە «ڕۆژباش»ی
دایک و باوک و مناڵانی
ئەم کوردستانە تێناگەن
لە «ماچی ماڵئاوایی» و «بای بای» چوونیان،
بۆ ئیش کار، تێناگەن
نا، تێ ناگەن
لە عەتری بۆنی گوڵ بەهار
لە سەرنجی تۆ بۆ خاڵەی ڕێبوار
لە حەزت، لە قاسپەی خۆشی کەو و کەوباڕ
لە چرپەی تۆ و بووکەشووشە
پرچنەکەی چاو بە خومار
کە بەڕیزە ناوت نابوون
شیلان، خەندە، ڕۆزا و مینۆ و بووکێ و تەلار
میشە و دن دن و مەیموون و دەنکە هەنار
چی تێ بگەن؟
بۆچی لەبەر: باخچەی ساوایان ڕووخاندن
بۆچی لەبەر: لێدان و گرتن و مەرگی بە خنکاندن.
فریای هیچی وەها کەوتوون:
تێ بگەن «مرۆڤ» یانی چی!
بۆچی دەخوا و کار دەکات و بۆچی دەژی!
تێگەیون خۆشەویستی
نیشتمان و گەل «سوور»ە،
یان «ڕەش»، یا «سپی»یە
بەڵام گوڵە، ڕەنگینە زۆر بۆن خۆشەکەم
من و تۆ و پێشمەرگەکانی هاوڕێمان
شتی جوان و نەخشینەمان بۆ داناوی
بۆت دەکەینە دەستە دیاری
جووتێک گوارەی سوور و گەشی
کارەساتەکەی «هەکاری»
پەیکەری «مامە مەولودی»
قوڕە «بەرازە» بە هەڵمەت
هەرزەکاری.
وێنەی پڕ شکۆی داستانی
«شارستێنە»
چیڕۆکەکانی «قەندیل» و «هەورێ» و «ماکۆک»ی
بێ وێنە.
خاڵە شەهاب، جەعفەر، ئەنوەر
دەنگی زەنگیان بۆ داناوی
«ئیبراهیم عەزۆ» و «ژەنگاری»
ڕێگەی شەنگیان بۆ داناوی
هاوڕێ ئارام عەینەکەکەی
جەمال تاهیر قەڵەمەکەی
جەمال باپیر، قەڵغانی دژی وەیشوومە
کاکە سەلاح، پرۆژەی ئاوی مالومە
مامە غەفوور ژاژڵەیی،
خۆڕاگری بۆ داناوی
خاڵە شەماڵ، وانەی هەردەم بەرەنگاری
بۆ داناوی
کچە شیرینەکەم وەرە
بیانوو بگرە و پێداگرە
خاڵان و مامانت توند توند
یەخەی بگرە
بڵێ: دەبێ ئەوانەم بۆ بکەنە نیشان
بۆم بکەنە ئیکلیلی گوڵ
هەتا مناڵانی هاوڕێم، تێر بۆنی کەن،
چونکە نەک دوژمنانی خاک
بووکی منیان شکاندووە
بەڵکە خوێنی گەشی باوک و
خاڵ و مامی هەزارەها منداڵی وەک منیان
بەقەست ڕژاندووە.
بڵێ دەبێ
نان و ئاشتی و
شارستانی
زامن بکەن بۆ مناڵانی کوردستان
بڵێ دەبێ..
ئەم میللەتە دواکەوتووە بگاتە ڕیزی میللەتان.