بۆ هاوڕێیانم
لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1258 بینین
من دەزانم دەکوژرێم
من دەزانم تەرمەکەم
لە «سارا»یەک فڕێ دەدرێ
وا دەشێوێ
ناناسرێ
پێ نازانرێ: تەرمی کامە قاچاغچییە
پێ نازانرێ: تەرمی کامە پێغەمبەری یاساغچییە
هاوڕێیانم نامناسنەوە
نە سیمای خۆشی نەدیوم
نە باڵای قەد نەنەویوم
نە هیوای پڕ چاوی گەشم
نە جێ زامێ
شوێن ئەشکەنجەی نەخشەی لەشم
نە ئەبرۆی ڕەشی وریام
نە دەمولێوی پڕ سەودام
ناناسنەوە و
نامناسنەوە
هاوڕێیانم نامناسنەوە
بەڵام هەموو بەتاسەوە
دەڕواننە:
لاشەی لە«سارا» کەوتووم
لە یەکتری دەپرسن:
(بۆچی سەگی بێ خاوەن و بەبێ خانە
سەگی برسی و دەرکراوی لانە
لەلاشەیان نەخواردووە!
بۆ؟ دەمیان بۆ نەبردووە؟!)
ئەی هاوڕێیان
گەر لاشەم جێگەستەی سەگ بوو.
بزانن سەگی پۆلیسە
گەستەی سەگی بۆرژوایانی نەگریسە
سەگی برسی
گاز لەلاشەی من ناگرن.
هەر ئەوەشە هێشتوومییەوە و
دوژمنانم بەرگەم ناگرن.
من دەزانم تەرمەکەم
لە «سارا»یەک فڕێ دەدرێ
وا دەشێوێ
ناناسرێ
پێ نازانرێ: تەرمی کامە قاچاغچییە
پێ نازانرێ: تەرمی کامە پێغەمبەری یاساغچییە
هاوڕێیانم نامناسنەوە
نە سیمای خۆشی نەدیوم
نە باڵای قەد نەنەویوم
نە هیوای پڕ چاوی گەشم
نە جێ زامێ
شوێن ئەشکەنجەی نەخشەی لەشم
نە ئەبرۆی ڕەشی وریام
نە دەمولێوی پڕ سەودام
ناناسنەوە و
نامناسنەوە
هاوڕێیانم نامناسنەوە
بەڵام هەموو بەتاسەوە
دەڕواننە:
لاشەی لە«سارا» کەوتووم
لە یەکتری دەپرسن:
(بۆچی سەگی بێ خاوەن و بەبێ خانە
سەگی برسی و دەرکراوی لانە
لەلاشەیان نەخواردووە!
بۆ؟ دەمیان بۆ نەبردووە؟!)
ئەی هاوڕێیان
گەر لاشەم جێگەستەی سەگ بوو.
بزانن سەگی پۆلیسە
گەستەی سەگی بۆرژوایانی نەگریسە
سەگی برسی
گاز لەلاشەی من ناگرن.
هەر ئەوەشە هێشتوومییەوە و
دوژمنانم بەرگەم ناگرن.