ژان مەبن
لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
851 بینین
ئاگرێکم
بەرد و پوڵا دەتوێنمەوە
ئەگەر ڕۆژێک
کەلەپچەیان پێ کردم بۆ هاومەبەستم
بمکوژێننەوە.
نەمامێکم
هەزار گوڵی ئاڵم پێیە
ئەگەر ڕۆژێک
بۆ تاوانێک، نووکی نێزەیان لێ بەستم
بمبڕنەوە.
ڕووبارێکم
شیری خاوێنم پیا دەڕوا
ئەگەر ڕۆژێک
«نیرۆن»ێک خۆی تیادا شتم
پڕم کەنەوە
هەروا دەبەنگ و گێل مەبن
هەروا ساویلکە و وێڵ مەبن
هەروا بەستەزمان مەبن
هەروا بۆ دڵم ژان مەبن
ئەی ئەوانەی لەبەر ترسنۆکی خۆتان
باوەڕ ناکەن بە ژیانی قارەمانان.
بەرد و پوڵا دەتوێنمەوە
ئەگەر ڕۆژێک
کەلەپچەیان پێ کردم بۆ هاومەبەستم
بمکوژێننەوە.
نەمامێکم
هەزار گوڵی ئاڵم پێیە
ئەگەر ڕۆژێک
بۆ تاوانێک، نووکی نێزەیان لێ بەستم
بمبڕنەوە.
ڕووبارێکم
شیری خاوێنم پیا دەڕوا
ئەگەر ڕۆژێک
«نیرۆن»ێک خۆی تیادا شتم
پڕم کەنەوە
هەروا دەبەنگ و گێل مەبن
هەروا ساویلکە و وێڵ مەبن
هەروا بەستەزمان مەبن
هەروا بۆ دڵم ژان مەبن
ئەی ئەوانەی لەبەر ترسنۆکی خۆتان
باوەڕ ناکەن بە ژیانی قارەمانان.