پاساری

لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  874 بینین
کچم
ئەم بیابانە چۆڵ و هۆڵە
جووتیاری ناوی
وەک هی کوردستان
ڕووت و کڵۆڵە
ئەو چاوانەت مەگرییەنە
ڕۆژێک دادێ
پاساریی سەر گوێسەبانەی
گوندی ڕووخاو
جریوەی گۆرانییەکەی
دەگاتە لای کۆختەکانی
ڕومادی و فاو.