مریەم
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1453 بینین
        
        
    
                خۆشەویستان
دەزانن بۆ؟
دڵدارەکان بێ باوانن؟
دەزانن بۆ؟
پەنجەی فەریکی منداڵان
نینۆکی لێ سەوز نابێ؟
دەزانن بۆ؟
چەخماخەتان
ڕووناکییان
لە پێش دەنگیانەوە دەمرێ؟
چونکە هەردەم لەم خاکەدا
مریەمی خەم
ژان دەیگرێ
لەبری عیسا
مریەمێکی تری دەبێ
مریەمتان، مریەمی دەبێ
			
            
        دەزانن بۆ؟
دڵدارەکان بێ باوانن؟
دەزانن بۆ؟
پەنجەی فەریکی منداڵان
نینۆکی لێ سەوز نابێ؟
دەزانن بۆ؟
چەخماخەتان
ڕووناکییان
لە پێش دەنگیانەوە دەمرێ؟
چونکە هەردەم لەم خاکەدا
مریەمی خەم
ژان دەیگرێ
لەبری عیسا
مریەمێکی تری دەبێ
مریەمتان، مریەمی دەبێ