پەلکە زێڕینەش نامۆ دەکەن
لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
2 خولەک
969 بینین
دووەم
خاتوونێکی تەنیا
وا لە گیانما
دڵی کردووم بە ئاوێنە و
خەونەکانم بەشانە
سەدان ساڵە چاوەڕوانە:
کابرای پۆستە
نامەیەکی بۆ بهێنێ
لە دراوسێکانم وایە
ئەم خاتوونە تەنیایە
بە بێهوودە چاوەڕێیە و
هەرگیز نامەی بۆ نایە!
نامەکە لای کابرای پۆست-ە
بەڵام گیانم
بەبێ ئاڵا و ناونیشانە
خاتوونێکی تەنیای تیایە
دڵی کردووم بە ئاوێنە و
خەونەکانم بە شانە
وا لە کۆشکی شیعرەکانما
کراسە ئاودامانەکەی
بیناییمە
هیوای کردووم بە فەقیانە
بەسۆزم چاوی ڕشتووە
هەناسەی کردووم
بە مێخەکبەند و ڕێحانە
بە ڕاڕەوی کۆشکەکەدا
دێت و دەچێ
جار نەجارە، دڵم لە کەمەری
دەخشێ
لە دراوسێکانم وایە:
ئەم خاتوونە تەنیایە
بە بێهوودە چاوەڕێیە و
سوارەکەی ناگەڕێتەوە
سوارەکە.. نا
بەڵام ئەسپەکەی دێتەوە
لاوێکی خوێن گەرمی تر
سەرلەنوێ هەڵدەگرێتەوە
ڕانک و چۆغەی زەردەخەنە
دەکا بە بەر دێڕەکانما
سەربەخۆ..
خۆی دەکاتەوە بە ویژدانما
بۆ لای ئەو خانمە تەنیایەی
وا لە کۆشکی شیعرەکانما
ئەسپی گەواڵە هەورێکی قەنەووزی
بۆ سەفەرەکەی خواستووە
لە شاعیرێک
کە وەکو خۆی تەنیایە
ئەم خاتوونە:
تۆوی کچۆڵەیەکی چاوڕەشی
لە داوێنایە
توێشووی سەفەری:
بۆنی هەناسەی دارگوێز و
قاسپەی.. چیایە
لە ناوەند جەنگەڵێک گورگا
بۆ مەزاری
کانییەکی زیندوو، وێڵە
خەڵکی دەڵێن: گورگ دەیخوا
بەڵام: نا
دەگاتە کانییەکە و
خۆی لێ دەشوا
کچۆڵەکەش
وەک چەپکێک کام
لە داوێنی دێتە خوارێ و
تێکەڵ دەریای ژیان دەبێ
باران:
بۆی دەبێ بە قومات
نێرگز:
دەبێ بە گوارەی و
خۆر:
بۆی دەبێ بە جۆلانە
پەلکەزێڕینە:
قوربانی دەبێ و
خۆی بۆ دەکا بە، پاوانە
هەی باران بارانە
باران.. بارانە
شاعیر، ئەسپەکەی،
دەکا بە باربووی
ئەم کیژە جوانە
خاتوونێکی تەنیا
وا لە گیانما
دڵی کردووم بە ئاوێنە و
خەونەکانم بەشانە
سەدان ساڵە چاوەڕوانە:
کابرای پۆستە
نامەیەکی بۆ بهێنێ
لە دراوسێکانم وایە
ئەم خاتوونە تەنیایە
بە بێهوودە چاوەڕێیە و
هەرگیز نامەی بۆ نایە!
نامەکە لای کابرای پۆست-ە
بەڵام گیانم
بەبێ ئاڵا و ناونیشانە
خاتوونێکی تەنیای تیایە
دڵی کردووم بە ئاوێنە و
خەونەکانم بە شانە
***
خاتوونێکی تەنیاوا لە کۆشکی شیعرەکانما
کراسە ئاودامانەکەی
بیناییمە
هیوای کردووم بە فەقیانە
بەسۆزم چاوی ڕشتووە
هەناسەی کردووم
بە مێخەکبەند و ڕێحانە
بە ڕاڕەوی کۆشکەکەدا
دێت و دەچێ
جار نەجارە، دڵم لە کەمەری
دەخشێ
لە دراوسێکانم وایە:
ئەم خاتوونە تەنیایە
بە بێهوودە چاوەڕێیە و
سوارەکەی ناگەڕێتەوە
سوارەکە.. نا
بەڵام ئەسپەکەی دێتەوە
لاوێکی خوێن گەرمی تر
سەرلەنوێ هەڵدەگرێتەوە
ڕانک و چۆغەی زەردەخەنە
دەکا بە بەر دێڕەکانما
سەربەخۆ..
خۆی دەکاتەوە بە ویژدانما
بۆ لای ئەو خانمە تەنیایەی
وا لە کۆشکی شیعرەکانما
***
ئەم خاتوونە:ئەسپی گەواڵە هەورێکی قەنەووزی
بۆ سەفەرەکەی خواستووە
لە شاعیرێک
کە وەکو خۆی تەنیایە
ئەم خاتوونە:
تۆوی کچۆڵەیەکی چاوڕەشی
لە داوێنایە
توێشووی سەفەری:
بۆنی هەناسەی دارگوێز و
قاسپەی.. چیایە
لە ناوەند جەنگەڵێک گورگا
بۆ مەزاری
کانییەکی زیندوو، وێڵە
خەڵکی دەڵێن: گورگ دەیخوا
بەڵام: نا
دەگاتە کانییەکە و
خۆی لێ دەشوا
کچۆڵەکەش
وەک چەپکێک کام
لە داوێنی دێتە خوارێ و
تێکەڵ دەریای ژیان دەبێ
باران:
بۆی دەبێ بە قومات
نێرگز:
دەبێ بە گوارەی و
خۆر:
بۆی دەبێ بە جۆلانە
پەلکەزێڕینە:
قوربانی دەبێ و
خۆی بۆ دەکا بە، پاوانە
هەی باران بارانە
باران.. بارانە
شاعیر، ئەسپەکەی،
دەکا بە باربووی
ئەم کیژە جوانە