کبریت
لە کتێبی:
سەمای نێرگز
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
726 بینین
ئەویان باوکمە/
برۆ شاشە ئاڵۆسکاوەکانی
ڕیزێک خانووی گوندێکن و قرچەیان دێ.
ئەویان دایکمە/
دەست و پەنجە وشکەکانی
چەپکێ شۆڕەبی ئاو لێبڕاون.
ئەوە خوشکمە/
باڵای سنەوبەرێکی بەر تەوژمی گرێدەرە
ئەمە هاوسەرەکەمە/
سیمای خەمناکە وەک دێهاتییەکی کۆچ پێکراو
ئەوانە هەموو هاوڕێمن
بێ ئەوەی لێک نزیک ببنەوە
لە چرپەی گریاناوی یەکتر دەگەن
هەموو کپ و مات و خامۆشن
بەڵام لە گیانی هەموویاندا
سەدان بەنزینخانە هەیە
قەڵەمەکەم کردە دەنکێ شقارتە
حەز دەکەم.. نیشتمانەکەم
وەک خانوویەکی پڕ تاعوون بسووتێنم
هەر بە مەرجێک
لەدەست ئەم جاڵجاڵۆکە بۆرانە
ئەم مارمێلکە لیکنانە.. ڕزگارم بێ
ئەی هاوڕێیان
ببنە شقارتەیەکی خۆماڵیی بەرگ شین..
دەمەوێ قەڵەمەکەم داگیرسێنم.
برۆ شاشە ئاڵۆسکاوەکانی
ڕیزێک خانووی گوندێکن و قرچەیان دێ.
ئەویان دایکمە/
دەست و پەنجە وشکەکانی
چەپکێ شۆڕەبی ئاو لێبڕاون.
ئەوە خوشکمە/
باڵای سنەوبەرێکی بەر تەوژمی گرێدەرە
ئەمە هاوسەرەکەمە/
سیمای خەمناکە وەک دێهاتییەکی کۆچ پێکراو
ئەوانە هەموو هاوڕێمن
بێ ئەوەی لێک نزیک ببنەوە
لە چرپەی گریاناوی یەکتر دەگەن
هەموو کپ و مات و خامۆشن
بەڵام لە گیانی هەموویاندا
سەدان بەنزینخانە هەیە
قەڵەمەکەم کردە دەنکێ شقارتە
حەز دەکەم.. نیشتمانەکەم
وەک خانوویەکی پڕ تاعوون بسووتێنم
هەر بە مەرجێک
لەدەست ئەم جاڵجاڵۆکە بۆرانە
ئەم مارمێلکە لیکنانە.. ڕزگارم بێ
ئەی هاوڕێیان
ببنە شقارتەیەکی خۆماڵیی بەرگ شین..
دەمەوێ قەڵەمەکەم داگیرسێنم.