تاکو لێم ئەم دڵڕوبایە قین و قاری کردووە
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
826 بینین
تاکو لێم ئەم دڵڕوبایە قین و قاری کردووە
ئەوەی کە عیشقە ئالوودەی ژەهرەی ماری کردووە
ڕەسمی عاشقبوون وەهایە هەر دوولا دڵ دەن بە یەک
ئێستە دڵساردە نازانم کێ ئیجباری کردووە؟
غەزەلی شیعری ئەپۆشیم ئەوسا هەروەکو عەرووس
موودەتێکە لوتە لایە لێم فیراری کردووە
خوا عەلیمە بێ قوسوورم هیچ تاوانێکم نییە
نازانم ڕێ بە هیچ نابەم چی بێزاری کرووە؟
بێ وەفا دەرچوو لەگەڵ من ئێستە لایداوە لە ڕێ
ئەوە تەنیا ڕێیە چی بکەم خۆی ئیختیاری کردووە
بەس ئەوەندەم لێی دەوێ دڵەکەم بداتەوە
خوی سەندوویە لێم و ئێستە بەرکەناری کردووە
نابینی و قەت نایێتەوە مەحرەم سەرای جانی تۆ
دەستبەرداری بە ناتیقاناسناوی ئەدەبی تازە قەراری کردووە