سەبا ئەی مەحرەمی ڕازم ئا وەرە

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  946 بینین
سەبا ئەی مەحرەمی ڕازم ئا وەرە
ئەم مەکتوبەم بۆ خزمەتی یار بەرە
لەپاش عەرزی سەلام و ئیحترامات
بکە ماچێکی چاوی ئەو دولبەرە
ئینجا شەکوام بگەیەنە حوزووری
گلەیی لێ بکە بۆ لێمان بی خەبەرە
عیللەت چییە کە ناپرسێ لە حاڵم
شەوقی نەما ؟ تا توشی دەردی سەرە؟
بە کەماڵی ئیحتیرام عەرزی بکە
دەرحەقی من لوتفی ئەو تاجی سەرە
بڵێ پێی من وەک قەترە شەبنمێ
ئەبمە فیدای ئەو خورشیدی خاوەرە
بەس ئەوەندە فەرامۆشم نەکاتن
ئیتر هەرچی ئەفەرموێ مەعتەبەرە
ناتیقاناسناوی ئەدەبی نوتقی حەسەن بەگ بەبێ شک
بۆ دڵە بیمارەکەت چارەسەرە