ئەم تاقمە بێ شوبهەیە غیلمانی بەهەشتن
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
804 بینین
ئەم تاقمە بێ شوبهەیە غیلمانی بەهەشتن
بەم لەنجە و عینوانەوە یا ئاهویی دەشتن
غیلمان کە نەبێ بۆ چی ئەمەن شۆخ و لەتیفن ؟
ئاهو کە نەبێ بۆ چی ئەمەن تالیبی دەشتن ؟
گوڵدەستەی باخی ئیرەمن بەسیەتی نازن
جانانەی ئوستادن و مەحبوبەیی گەشتن
گوڵدەستە نەبێ بۆیە بە دەست خواجەوە جەمعن؟
جانانە نبێ بۆ سەنەمی دێر و کەنەشتن
قەد عەرعەر و موو کەمەر و لەب شەکەر و شۆخن
فندق دەهەن گوڵ بەدەن و حۆری سرەشتن
هەریەکە لە لایە دڵی ناتیقناسناوی ئەدەبی ئەفڕێنن
گەر چوار و پێنج و شەش وحەوت و هەشتن