شۆخ و شەنگە چەشنی تاوس دێت و وا خۆی با ئەدا

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  1279 بینین
شۆخ و شەنگە چەشنی تاوس دێت و وا خۆی با ئەدا
ڕەنجی چەند ساڵەی مەجنونیم بە نازێ بە با ئەدا
من سەری قوللـە ع لومم بە ئاشیانە کرد بوو
ئەو بەیەک سحری بەیانی هەزار دەرسم دا ئەدا
بەوپەڕی شۆڕ و شەوقەوە پێی ئەڵێم لوتفێ بکە !
مەککارە دڵم دەشکێنی هەر جەوابی «نا» ئەدا
عیشق هەر ڕۆژی ئەزەل خودا کردیە قیسمەتم
ئەو بە بێ مەیلیی خەریکە دەست لە کاری خوا ئەدا
چۆن دڵی دێنێ ئەوەندە بێ وەفایە و شەڕەنگێز
خەنجەری ئەبرۆی لە سینەی ناتیقناسناوی ئەدەبیی خۆی را ئەدا