دڵی بێ عار
لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1013 بینین
ئەو دڵەی زۆر جار بۆ بەدیهێنانی فرمانەکانی ئازارم ئەدات
ئەی دڵ پێم بڵێ بەو بچووکییە..!
چیت لە من ئەوێ؟ یارت بۆ چییە؟
تۆ کە پەیوەندی لە قەفەزی سنگ
بۆ چیتە چاو و ئەبرۆی وەک قوڵنگ
یەزدان کاری خۆی -زوو پێ زانیوە
کە لە ئێسکی ڕەق سنگی چنیوە
ئەگینا خێرا لە چواردە ساڵا
لەشی کەساست بەجێ ئەهێڵا
ئەکەوتیتە دوای زۆر بەژن و باڵا
سەر ڕووی زەمینت بە پێ ئەکێڵا
هەر ڕۆژەی شارێ جێگەی تۆ ئەبوو
هەر ماوەی جوانێ لەیلی تۆ ئەبوو