بەد کرداریمان هێندە خەست بووە

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  697 بینین
بەد کرداریمان هێندە خەست بووە
کە پێی پیاوەتیی تێدا پەست بووە
چاک و خراپی بووە بە هەوەس
هیچ کەسێ ناوی چاک نادا بە کەس
ئەم تەکاپۆیەی ئەهلی دنیایە
یا لە ترسایە، یا لە برسایە
نایشزانن ئەوەی کە لێی ئەترسن
گەییە ڕۆژی خۆی لێی ناخەلەسن
خۆ دەوڵەمەندیش داویەتە بەری
بۆیەکی ئەوێی کە تۆ بۆی بەری
دیوەخانانیش خۆ ئاموشۆی ناکەن
زۆرتر غەیبەتی برای تیا ئەکەن
بەرەکەت ئێستا «پۆکەر» لە ناوە
ڕێی قسە و باسی غەیبەت بڕاوە
بەڵام ئەویشیان کردوە بە قومار
سەرت نەسووتێ لێی نابی ڕزگار
ئەمانەی کەوا لێی بەلەسە بوون
هی بێ ئیشییە و مل لە چەقۆ سوون
ئەگەر ئیشێکی بوو نانی تیابێ
کەس دەخڵی بەسەر کەسەوە نابێ
ئەگینا کەست بۆ نایەتە دێ
بۆ خورما، کەر شوێن «جەجاڵ» ئەکەوێ