ئەڵێن تەنگانە خۆشی لەدوایە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1136 بینین
ئەڵێن تەنگانە خۆشی لەدوایە
باوەڕم وایە فەرمودەی خودایە
بەڵام سەبری خوا ئەڵێن چل ساڵە
من مانگێ ناژیم بەم حاڵە تاڵە
خۆ من بە تەنیا داخی خۆم نییە
نازانم خواستی خوایی بە چییە
بەجارێ باری نەگبەتمان بۆ هات
گەرما و گرانی ڕووی کردە وڵات
جوولەکە جاران هامانیان ئەکوشت
ئێستا لە عەرەب بەردیان گرتە مشت
سا خودای عەرەب تۆ بیتو قوربان
وابکە ببێتە جوولەکە قڕان
جارێ جاڕیان دا بەراز بکوژرێ
کێ گوێچکەی هێنا پارە وەرگرێ
خۆزگە جارێکیش بۆ جوو ئەدرا
لە ناو ئێمەدا تۆویان ئەبڕا
هیچ باوەڕ مەکەن زەمانە وا بێ
سووی تەڵە ڕێشیان لە بیر نەمابێ
ئەوی کە بە جوو ئەکرا لە پێشا
پیاوی بە ویجدان جەرگی دە ئێشا
چەرخی فەلەکە کە سواری دەبین
گا لە سەر، گاهێ لە خواری دەبین