چۆلەکە ئەنوێ شەو لە کولانە

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  756 بینین
چۆلەکە ئەنوێ شەو لە کولانە
هەمیشە ڕووی پێی لە ئاسمانە
ئاسمان ڕووخا بیگێڕێتەوە
کە دەستیشی شکا بیگرێتەوە
هەندێکیش دەڵێن نووکە بەردووخێ
لە ئاسمان گیر کەین سووکێ ئەڕووخێ
منیش دەست ئەگرم بە کڵاومەوە
لە دووی بابردوو زۆر خولامەوە
نەغمەی وەتەنمان پاپاغانییە
هەر بە زوبانە لە دڵدا نییە
هەیە قازانجی هەر بۆ خۆی ئەوێ
ئەگەر بێ و جارێ بۆی ڕێ نەکەوێ
ئەڵێ وێران بێ منیشی تیا بم
کە خۆم لێی نەخۆم بۆچ بە هیوا بم
هی واشمان هەیە خۆی بە برسیەتی
هەڵدەکا و تەنها هەوڵی گەلیەتی
هەڵدەستێ ڕێی چاک بدۆزێتەوە
ئیل لەبەر باران بگوێزێتەوە
بە پەڵ بەرئەبنە سەروگوێلاکی
خراپەی ئەڵێن لە بریتی چاکی
چاری ئەم دەردە خوێندەوارییە
ئەگینە نەزان دەردی کارییە