فەڕەنگ لە ڕۆژی یەکی نیسانا

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  793 بینین
فەڕەنگ لە ڕۆژی یەکی نیسانا
درویێک ئەکەن لەگەڵ ئینسانا
تەفرەی کەسێکیان دا، هاتی بەختە
«پواسون داوریل» شانسێکی جەختە
تەنیا ڕۆژێکە درۆکەی ئەوان
هی ئێمە ئەڕوا بە ڕۆژ و شەوان
لە دەوری تورکا تەفرە زۆر باو بوو
پیاوێ بوو «عەجەم عیززەتی» ناو بوو
بۆ درۆزنی و بە زۆری چەنە
بوو بوو بە پاشا و والی ئەدڕنە
هەرچی ئەچوە لای بەڵێنی ئەدا
ڕاستیشی نەبوو یەکێ لە سەدا
کە ئەو ئەڕۆیی وای ئەگوت لە دوای
«هەریفی شوبلە قاند دک قولای»
تەفرەی ئینتیخاب هێند بوە بە باو
عیززەت پاشامان وا کەوتۆتە ناو
هەرچی هەڵدەسێ پارە دائەنێ
خۆی تەرشیح ئەکا لای قازی بەنێ
کورسیمان شەشە و دوازدە بە پێوە
هێشتا ئەوەندەی ترمان بەڕێوە
هی ئێمە باشن خەڵک ئەیانناسێ
خۆ هەڵناکێشن پڕ بە کراسێ