زستان زەیستان چلەی لەبار چوو

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  686 بینین
زستان زەیستان چلەی لەبار چوو
سەریان دەرهێنا کەنگر و کاردوو
خاتووزەمهەریر ئەیلاواندەوە
پرچ و ئەگریجەی خۆی ڕووتاندەوە
وا بە تەقەتەق لەقلەق هاتەوە
ماری مەرەزە پاک ئەکاتەوە
بە ئەساتیری کۆنی یوونانی
«ژوپیتەر»ێ بوو خوای ئاسمانی
«وینۆس» ئالیهەی حوسن و جەماڵ بوو
بەڵام ژوپیتەر زۆر بەدفەساڵ بوو
بۆقی گوێی جۆگە وەڕست بوون لە دار
وتیان گیاندارمان بۆ بکە بە سەردار
ئەویش لەقلەقی نارد وای ئەخوڕی
هەرچی ئەیقیڕاند قیڕەی ئەبڕی
ئەترسم ئێمەیش بە حەلەق مەلەق
بکەوینە بەر دەندۆکی لەقلەق
بەڵام ناترسم خواستی خوا وابوو
ئەمساڵ دوو لەقلەق باڵیان شکا بوو
لەبەر سەرادا ئەگەڕان کز کز
تەمێ خواردوو بوون لە دەندوک و گز