کە بە منداڵی «قبووڵی» نەخۆی

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  713 بینین
کە بە منداڵی «قبووڵی» نەخۆی
گەیشتیە پڵاو ئەڵێی: خەڵکی کوێی؟
یاخوا قەت گەدا نەگاتە مەسنەد
هەموو کاربەدەست ئەبنە پیاوی بەد
جاران «بسم اللە» ئەکرا لەسەر نان
ئەبووە تێرەخۆر، قاپێک بۆ هەموان
ئێستا «بسم اللە» کەوتۆتە غابات
پیت و بەرەکەت بۆیە دوایی هات
پیر ڕیشی نەبێ گووچنەی دووخە
سەییدی بەدخوو «ئایەی مەنسووخە»
بێدەنگی دەم ڕاست بە هیچ ناژمێرن
«فیکە» بە برای «بێ لێو» ئەسپێرن
لە «هەورامانا» ڕمبازی نەبوو
کەچی «هەورامی» یەکەسوار دەرچوو
سوارێ گلابوو لە دەوری «هاوار»
ئەیگوت: سوار نەگلێ، چۆن ئەبێ بە سوار؟
خێر بە دەستی خۆت نەبەشیتەوە
خێری ئەو خێرە ئەبەشیتەوە
سوار گلا و دیسان ڕێی سەختی پێوا
بۆ ئەوە دەشێ بیکەی بە کێوا