زستانان دووپشک ئەچنە کونەوە

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  804 بینین
زستانان دووپشک ئەچنە کونەوە
من خزاومە کون، ئەمدۆزنەوە
وەمزانی سەرما دووپشک سڕ ئەکا
کەچی سەرما ئەو گەرمتر ئەکا
هەر هەنگ نامووسی خۆی ڕادەگرێ
بە پیاویەوە دا، لە داخا ئەمرێ
بەرخ و کار دەنگی بلوێریان ئەوێ
سەد بلوێر لێدەی، گا بۆی نانەوێ
جاران موختاران گزیریان هەبوو
بە گزیر ناوی چاکان دەردەچوو
یاخوا گزیرمان خوا لێ نەستێنێ
ئەگەر ئەو نەبێ، پیاوچاک نانوێنێ
چەند خۆش بوو جاران بە میر و گزیر
کە ئەمووستیلە ئەیکردی بە میر
یاخۆ باز ئەنیشت بە سەر سەرتەوە
ئەکەوتیە شاهی بە یاوەرتەوە
ئێستا ناوێری لە کون دەرکەوی
بە «بابی، بابی» مەگەر سەرکەوی
بابی بابیشمان لە بەهارایە
بەهاریش هێشتا شەڕ لە کارایە
هانام بە تۆیە خودای کردگار
لێمان نەشێوێ سەیرانی بەهار