دزی ناو ماڵت چاری ناکرێ

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  762 بینین
دزی ناو ماڵت چاری ناکرێ
کلکی نەبڕی دەستت ئەبڕێ#ئەگەر پێت زانی وا دەڵێم ئەزم
ئەگەر نەتزانی و گوردم گرت دزم#ئەو دوژمنانەی لە ڕوودا دۆستن
بۆ هەل دەگەڕێن چاوەڕێی پۆستن#هەرچی بە مەردی بکرێ زۆر خۆشە
لەگەڵ دووڕوودا هەڵکردن بۆشە#کە تۆڵەی خەڵکت بەسەرەوە بێ
ئەبێ قەڵغانت بە بەرەوە بێ#جوو کە بازاڕی کەوتە کەساسی
سەگ دەخەسێنێ بە دوو عەباسی#کە دراوی خۆی کردە هەمانە
بە هەموو کەسێک ئەڵێ «هامانە»#هەرچی تیژ ڕۆیی، زۆر زوو ئەوەستێ
«کەڵەمە» دەمی گایێ ئەبەستێ#دنیا کە دەورەی تاتاری دیوە
تارومار نابێ زۆر هاری دیوە#ئەوی بە مەسنەد خۆی لێ نەگۆڕێ
دوژمنی هەوا ئەخاتە گۆڕێ#ئەوی بە حەقی خۆی دەبێ ڕازی
ناکەوێتە دەست حاکم و قازی#هەندێک وەک تەلی تەنبوورە وانە
کە دەستت پیانا بۆ تۆ زوبانە
گوێرەکە لەگەڵ لە هەوسار بەربوو
کاتێک زانی کەوتە ناو پەموو#کە گوێرەکەیەک زیانکاری کرد
ئابڕووی گاگەلی ئاواییەکەی برد