ئەو ئاوە ڕەشەی ئەو پێی بایییە

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  742 بینین
ئەو ئاوە ڕەشەی ئەو پێی بایییە
زەلزەلە، لەچاو ئەودا شایییە
وەختە لە «وەزو»یش «لاو» سەر دەرێنێ
خوا یار بێ جەرگی شەڕ بسووتێنێ
باوجود ئەگەر بنواڕینە حەق
خوا دنیای بنیاد نا بۆ شەڕەشەق
ئەگەر زیندەوەر نەتەکێتەوە
ئەوەی کە دەزێ جێی نابێتەوە
کورسی وەزارەت ئەگەر تاسەر بێ
ئەبێ هیوادار ڕێی چی لەبەر بێ
کورسی مەبعووسیی تەلی تێخراوە
لە پێچکەی کورسی وەزیر بەستراوە
فس فس پاڵەوان وەک ڕەئی منە
کە ئەڵێ: هونەر، هونەری منە