زستان شەوارە بوو بە چرای نەوت

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  914 بینین
زستان شەوارە بوو بە چرای نەوت
زۆر کەس بە هاوین بە شەوارە کەوت
بە چرای گەرچەک یەکتر نابینین
بۆیە وەک چرای گەرچەک بێ تینین
شەوقی کەهرەبا هاتە کایەوە
جۆم بۆ لە کادا نەشارایەوە
یەکێ لە «کفری» لە ڕێ کفری کرد
خەڵق بە خێرەومەند ناویان ئەبرد
یەکێ خێر ئەکا بۆ ڕێی خانەقا
کەچی بێئینساف کافری دەکا
شێخی بایەزید ناحەقی نەبوو
فەرمووی وشک و تەڕ با بسووتێ هەموو
قەزا و ناحیە و مەکتەبەکەمان
هەموو شاغیرن ناکرێتە خەرمان
دونیام لە بامیە و بریانی پڕ کرد
هێشتا «بسم اللە» بسمیللای نەکرد
هەرچی باینجانخۆر بێ لە ژوورە
«بسم اللە» وەرە تۆیش لێی ببوورە
تاکەی ئەم چەرخە وا چەپ دەگەڕێ
تاکەی کەرەدێز بە جۆ دەزەڕێ