دێیەکم بینی لە دەشتێکی پان

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  529 بینین
دێیەکم بینی لە دەشتێکی پان
شەش پیت بوو ناوی ڕۆژێک لە ڕۆژان
زستان وەک ماسی جێی لە ژێر ئاوە
هاوین دەبینی نیوە خنکاوە
سێ و پێنج و شەش جێگای لە بانە
چوار و پێنج و شەش زۆر بۆ حەیوانە
دوو و پێنج و چوار چست و بە بازە
گازت لێ بگرێ کارت ناسازە!
یەک و سێ و چوار کاری زیندووە
لە دوا دواییدا خانەی مردووە
یەک و چوار و پێنج لەگەڵ شەشەمین
زۆر جار دراوە بە ڕۆن و هەنگوین
یەک و دوو چوار لە سەرگەردانی
ناحەسێتەوە تا مابێ گیانی
یەک و چوار دوو جار ئاوازی قەلە
بەخێر بگەڕێ بۆمان ئەم هەلە!