شارۆچکەیەکی تازە دانراو

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  561 بینین
شارۆچکەیەکی تازە دانراو
لە پێنج پیت پێک دێت ناوی ئەو تەواو
یەک و چوار و دوو لە ژێر کەوانە
لە دوور و نزیک نرخی یەکسانە
دوو چوار و پێنج شارێکی بە ناو
هەڵی گێڕەوە زۆر دێتە بەرچاو
سێ و چوار و یەک ڕۆژانی لاوی
مەزەی شەڕابە دوور لە بەد ناوی
سێ و چوار و دوو زۆر ئاشکرایە،
ناوی پیاوێکی گەورەی دنیایە!
مەتەڵ هەڵێنی بە سەری شێخی
کەبابی دەخۆین لە گۆشتی بەرخی!
وەڵام: «چۆمان»