شەش پیت ژمارەی دێیەکی کۆنە

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  542 بینین
شەش پیت ژمارەی دێیەکی کۆنە
باریکی نیسک تایەکی نۆکە
پێنج و دوو و شەش سێی بخەرە سەر
حەز دەکەی بڵێی یوونس پێغەمبەر
شەش و دوو و چوار بۆت بێت بە شادی
لێی خۆشتر نییە مەگەر ئازادی
سێ و پێنج و دوو هەم سوور هەم زەردە
جەمعی ئەو بارە تاکی ئەم فەردە!
چوار و دوو پێنجیش دووجار تەواوە
شارێکی کۆنی کوردی بە ناوە!
مەتەڵ هەڵێنی بە گۆڕی حاجی
پێشکەشت دەکەم هەموو باواجی
وەڵام: «بۆسکین»