وڵاتێکی خۆش ناو هەشت پیتە

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  558 بینین
وڵاتێکی خۆش ناو هەشت پیتە
زانایان دەڵێن یەکجار بە پیتە
یەک و شەش و حەوت و هەشت لەسەر یارە
ئەوەی بیکڕێ بۆ کراسی یارە
پێنج و دوو و شەش لەگەڵ حەوت و هەشت
لێی ڕزگار دەبین کە چووین بۆ بەهەشت
پێنج و دوو، حەوت و سێ بە ئاسانی
سوار بە بە کوردی ئەگەر بیزانی
پێنج و دوو و سێ سوور سوور دیارە
هەڵی گێڕەوە لە دین بێزارە!
چوار و سێ و حەوت، دووی بخەرەبان
زۆری خۆش دەوێ مروڤ لە ژیان
چوار و یەک شەش، دوو و سێ گشتیان
وەکوو پزیشکە بۆ داو و دەرمان!
چوار و حەوت و پێنج بۆ خەلە و خەرمان
ئەگەر ئەو نەبێ ناگرم سەپان!
شەش و حەوت و پێنج جێگای سەر ڕاسە
بێ خەم و دەرد و پەژارە و تاسە!
بیر بکەرەوە ئەگەر بیزانی
دڵسۆزی کوردی لە کوردستانی!
وەڵام: «کوردستان»