بێ تاقەت و مەحزوونە ئەم دڵمە لەبۆ دینت

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  2754 بینین
بێ تاقەت و مەحزوونە ئەم دڵمە لەبۆ دینت
ڕەحمێ بکە سا قوربان دەرخە ڕوخی ڕەنگینت
شەهد و شەکەر ئەی قوربان بازاڕی شکا یەکجار
لەو وەقتەوە وا دەرکەوت لەعلی لەبی شیرینت
گریەی منی بێچارە شام و سەحەر ئەی دڵبەر
ئەسڵەن نییە تەئسیری لای ئەو دڵی سەنگینت
نەسرین و گوڵ و لالە مەحجووب ئەبن و والە
گەر لابدەی ئەو بورقەع، دەرخەی تەنی سیمینت
حوور و پەری و غیلمان بێ قەدرە لەلای ئەحمەدناسناوی ئەدەبی
لەو وەقتەوە وا دیویە ڕوخساری نیگارینت