دڵ وەکوو مەجنوون لە عەشقا دەشت و دەر واتەی ئەکا

پێنج خشتەکی عەونی لە سەر غەزەڵی «سافی»
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 2 خولەک  1046 بینین
دڵ وەکوو مەجنوون لە عەشقا دەشت و دەر واتەی ئەکا
یار کە وای زانی ئیتر لەیلا سیفەت لۆمەی ئەکا!
یەعنی خۆی تەکلیفی بەزم و مەجلیسی بادەی ئەکا
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی دەکا
گوێ لە دەنگی ساز و عود و بەزمی نای و نەی ئەکا
گاهێ بۆ نووری جەماڵت دڵ وەکوو پەروانەیە
گاهـ لە عەشقی لێو و کوڵمت بولبولی دێوانەیە
گاهـ مجەوری تەکیەیە گاهـ ملکەچی بوتخانەیە
سەردەمێ مەست و خومار و خادیمی مەیخانەیە
وەختێ تەسبیحی لە دەستە، سۆفیە حەی حەی ئەکا
گاهێ وا بەڕماڵ لە شانی خاڵە زاهید خۆیەتی
گاهێ ناسیحی ئەمینە، گاهێ فاسید خۆیەتی
گاهێ مەیخانە نشینە مەستە شاهید خۆیەتی
هێندە جاران عالیمی عامیل و عابید خۆیەتی
وەختێ جەهل و فیسقی زۆرە عالەمێ لۆمەی دەکا
گاهێ سوڵتانی جیهانە گاهـ غوڵام و بەندەیە
گاهێ بەستەی زولفی یارە، گاهـ لە غەم ئازادەیە
من کە فیکری جنوونی لێ ئەکەم مادەیە
جار بە جارێ زۆر بە کەیف و پێکەنین و خەندەیە!
هێندە شەو مەجنوونە شین و گریە بۆ لەیلەی دەکا
جارەها عەرزی دەکەم بەس تاڵبی نادانی بە
بەس لە دژ من وا لە چۆڵ و دەشت و سەرگەردانی بە
یار ئەگەر ئەمرێکی کرد فەرمانبەر و قوربانی بە
پێی دەڵێم ئەی دڵ وەرە ئێرانی یا توورانی بە
ئەو لە بەینی هەردوو ڕێگە ڕوو لە دەشتی ڕەی دەکا
ڕۆژی هۆشیارە دڵم ڕۆژێکی وا مەستانەیە
گاهـ لە کێو و گاهـ لە دەشت و گاهـ لە کۆی جانانەیە
چەندی من لۆمەی ئەکەم واز بێنە لای ئەفسانیە
دڵ نەزان و شێتە یا سەرخۆشە یان دێوانەیە
یا ئیلاهی ئیشی وا عەکسی بە من تا کەی ئەکا!
دڵ لە ڕیزی مردووان بوو، تاکوو ئێستا گەر ژیا
چەند لە نێو شاران گەڕابوو ببوە سائیل و گەدا
عەونیناسناوی ئەدەبی تۆ وەحشەت لە دڵ بۆ چی ئەکەی هەرچی دەکا
دووری یارە دڵ لە بۆیە بێ سوباتە «سافی» یا
تاکوو لەم سەگ مەرگە دابێ ئیختیاری وەی ئەکا