ئەی شاهی زەمان مەرحەمەتی خۆت بنوێنە
پێنج خشتەکی عەونی لە سەر شیعری «وەفایی»
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
2 خولەک
929 بینین
ئەی شاهی زەمان مەرحەمەتی خۆت بنوێنە
زنجیری محببەت لە دڵم دا مەپەسێنە
بازاری مەلاحەت لە جەمالت مەشکێنە!
ئەی حوسنی ئەزەل وا نەفەسی خۆت بنوێنە
ئاوێنەیی ڕووی خۆتە دڵی من مەشکێنە!
دڵ حەپس و گرفتارە لە حەڵقەی خەمی گێسووت
تەن عاجز و خەمناکە لە بەر دیدەیی جادووت
هەر مونتەزیری مەرحەمەتم جارێ کە فەرمووت
کەوتوومە شکەنجەی خەمی زولفت بە تەمای ڕووت
یاریم کە نەکەی چووم بە تەلیسماتی خەزینە
ئەم چاوە کە ئیمڕۆ نەزەری زەوقی بە مەی دا
ناڵەی دڵی زارم بوو کە ناڵینی بە نەی دا
ئەی دڵ سەفەری خێرە ئەگەر بمرێ لە ڕێدا
ڕاببرە بە دامان و خیابانی یەخەیدا
نەختێ لە گوڵ و سونبول و نەسرین بوەشێنە
لەو ڕۆژوە پەروانەیی دڵ چوو بە چرادا
بەو دەوڵەتی وەسڵەت کە بگەم ڕۆح لە بەهادا
عەقڵ و دڵ و دینم هەموو بێ هوودە بە بادا
چونکە سەبەبی قوڕبی بەقا وا لە فەنادا
ئەی دڵ وەرە تا زیندوو دەبی خۆت بمرێنە
پەروانە سیفەت دێم بە ڕووی لالە عوزاران
دایم دەگریم هەر وەکوو بولبول لە کەناران
فرمێسکی دوو چاوم دەڕژێنم وەکوو باران
چونکە سەبەبی دەوڵەتی خەندەی گوڵە باران
ئەی دیدە هەتا هەی بگری خوێن بڕژێنە
لەو ڕۆژەوە ئەی دڵ کە بە ناکامی بەسەرچووی
زانیم خەتەرە بۆ من و تۆ حەڵقەیی گێسووی
ئێستاکە لە ژێر سەڵتەنەتی تاقی دوو ئەبرۆی
عەینی کەرەم و مەرحەمەتە هەر چی بفەرمووی
لوتفت نییە جارێ بە جوێنم بدوێنە!
سەرگەشتە و دێوانە بە دوو چاوی خوماری
سەوداسەر و ڕیسوا و مەلامەت گەری کاری
گەهـ گڕ دەگرێ دڵ و لە نەزەر شەمعی عوزاری
سووتاوە دەروونم وەرە ئەی بادی بەهاری
زیندووم کەوە بۆنێکی لە غونچەی دەمی بێنە
دەرناچێ دەمی دولبەرەکەم قەت لە خەیاڵم!
هەر چەندە کە دوچاری غەم و جەور و مەلالم
عەونیناسناوی ئەدەبیم و لە دڵدا زەدەیی پەنجەیی ئاڵم
فەرمووتە «وەفایی» بە دڵی تۆیە ویساڵم
قوربان هەر ئەتۆ و دڵ وەرە ڕۆحیش بستێنە!