گۆرانی بێژێ گەرەکمە نایێ
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
817 بینین
گۆرانی بێژێ گەرەکمە نایێ
بچڕێ قەتارێ خاوکەر نەوایێ
یان هۆرەی جافی یان ئەڵڵا وەیسی
لاوک، حەیرانێ، ڕاستێ، سەبایێ
دەشتێ، پایزێ، سوارۆ، سەحەرێ
بەیات، ماهوورێ، شۆڕێ، سێگایێ
شمشاڵێ، زیلێ، عوودێ، کەمانێ
نەیێ، بلوێرێ، پیکی زورنایێ
یارێ، دولبەرێ، شۆخێ، نیگارێ
فرشتە خوویێ، پەری سیمایێ
خاتوو زین ڕەنگێ، شیرین شێوەیێ
کاکە مەم ڕەوشت، فەرهاد ئاسایێ
کوڕی نەیژەنێ، مەیێ، مەیگێڕێ
بەزمی سەیرانێ، سەیرێ، سەفایێ
شەوێکی تارێ، ڕێ ترسناکێ
خوداوەند سا زوو هەڵکەی چرایێ!