ئەگەر من تاجایی پاشایی لە سەر کەم،

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  663 بینین
ئەگەر من تاجایی پاشایی لە سەر کەم،
وە یا خود بەرگی دەروێشی لەبەر کەم
جیاوازی چییە بۆ مەرگ و ژینم،
کە وایە بۆ چی خۆم تووشی کەدەر کەم
بخوازم گەر لە گێتی بەهرەمەند بم،
دەبێ خۆم هۆگری فەزل و هونەر کەم!
جوان مەردی و ڕەوشتی چاک پەسەندە
بە چاکە لازمە خۆم بەهرەوەر کەم
دژی بەدکار دەبێ دژ بم بە توندی
ئەگەر من خزمەتی جنسی بەشەر کەم!
پەنا دەگرم بە خوا، خوا یاری دەر بێ
لە دوو گێتی دەبێ خۆم بەختەوەر کەم!