خودایە تۆ دروستت کرد سروشتم،

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  677 بینین
خودایە تۆ دروستت کرد سروشتم،
لە خوانی نیعمەتی تۆ پێگەیشتم!
نییە چاکەم لە بۆ ڕۆژی حیسابم،
کە لوتفی تۆ نەبێ من بەد ڕەوشتم!
بە بێ هوودە ژیانی خۆم بەسەر برد
لە بێ بەختی من درەنگ تێگەیشتم!
لە تاوان ئەسپی خۆم لینگ دا بە بێ رێ
سەرا سیمە کە وێڵی چۆڵ و دەشتم!
پەنا بۆ کوێ بەرم بێ سوودە ئیمڕۆ
لە زۆری کردەوەی ناڕێک و زوشتم!
لە بەدکاری و بەدخوویی ی ڕەوشتم!
لە ژێر باری گوناها کۆمە پشتم!
شیاوی ئاگری دۆزەخ منم من
بە ڕەحمی خوا هیواداری بەهەشتم!
کە هۆی بەدبەختی خۆت هەر خۆتی عەونیناسناوی ئەدەبی
مەڵێ وابوو لە ئەوەڵ سەرنویشتم!