هەرچی کردی لەگەڵ ئێمە، بە نەزانی بوو فەلەک،

کرداری فەلەک
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  904 بینین
هەرچی کردی لەگەڵ ئێمە، بە نەزانی بوو فەلەک،
دەستی بەستم منی دا، دەست عەجەم و تورک و وەلەک
کەر و گا حاکمی غاباتە، لە جێی شێر و پڵنگ
چەقەڵ و ڕێوی گەڕیش، خۆ دەفرۆشن بە دەڵەک
لەعل و مرواری و یاقووت، هەموویان بێ برەون
مس و پاقەڵ بوونەتە، زێڕی خولاسەیی مەحەک
ڕاستی بە جارێ گوم بووە، نای دۆزی یەوە بێ سوودە
برەوی سەندووە دەست بڕین و فریوو فێڵ و کەڵەک
ڕاستی وا پشتی چەماوە بووتە گۆشی کەوان
خوار و خێچیش بە خسووسی دەکەنە دۆخی خەڕەک
ئەمڕۆ ڕۆژگارێکە هەموو خوو ڕەوشتمان گۆڕاوە
داد لەبێ دادی یەوە هاتوە، یاسا و قانوون لە کوتەک
عەونیناسناوی ئەدەبی نەکەی بێزار بی تۆ، هەر یادی بکە ڕابردوو،
دڵ مەگۆڕە، نەوەک ڕۆژێ لە پڕێک بێتەوە نەک!