لاو: ئەی مامە چەند ئیختیاری

وتووێژی لاو و پیر
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1032 بینین
لاو: ئەی مامە چەند ئیختیاری
تۆ خەڵکی کامە دیاری؟
بۆ چی دەکەی شین و زاری؟
بە چ دەردێک گرفتاری؟
پیر: ڕۆڵە من کوردی عیراقم
کەم سەبر پڕ ئیشتیاقم
قەومێکی خاوەن نیفاقم!
لاو: ئەی مامە ئەی نووری چاوم
کوردێکی جگەر سووتاوم،
خزم و برادەر کوژراوم
مەکەن مەنعم بکەم زاری
پیر: ڕۆڵە سەبرت تاڵە شەهدی پێوەیە
کۆششی مەردانە جەهدی پێوەیە!
زوڵمەتی شەو نووری مەهدی پێوەیە
مەگرێی زۆر بە ئازاری
لاو: ئەی مامە ئەی تاجی سەرم
منیش وەک تۆ قوڕ بەسەرم
لە خاکی خۆم دەربەدەرم!
دەچێژم دەردی هەژاری
پیر: ڕۆڵە گیان زۆری نەماوە
شۆڕشێکە بەرپا کراوە
لاوی کورد بڕیاری داوە
بۆت بێنن مژدەی ڕزگاری