ئەسلەحەی جەنگی دەبەستم پاسی کوردستان دەکەم
ئەسلەحەی جەنگی دەبەستم
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1131 بینین
ئەسلەحەی جەنگی دەبەستم پاسی کوردستان دەکەم
قەتل و عامی حاکمانی تورکیا و ئێران دەکەم
چونکە ئەم دوو چینی زاڵم خوێنی کوردیان زۆر ڕژاند
دوژمنی خاک وڵاتم پەرت و سەرگەردان دەکەم
ناکەسێک نیم بۆ مەتالیب من ڕووی لافەوە
ئیرسی خۆمە بەڵکوو داوای دەوڵەتی ساسان دەکەم
چیم بە ئاشوور کرد لە کاتی خۆی بەڵێن بێ هەر وەها
تەخت بەختی دوژمنانی کورد بە خاک یەکسان دەکەم
هەر کەسێک بێت و لە هەرلا خوێنی کوردی ڕشتبێ
خۆم بە شوێنی دا دەڕۆم خانەی بەسەر وێران دەکەم
گیان بەخت کردن لە ڕێگای نیشتمان پێویستییە،
من کە کوردم پەیڕەوی فەرمایشی یەزدان دەکەم
خزمە گوێ بگرن لە بەندە عەونیناسناوی ئەدەبی زۆر بێ چارەیە
من گرینم نەک لە بۆ خۆم، بەڵکو بۆ کوردان دەکەم