لەو ڕۆژە خۆشم ویستی

فرمێسکی تاڵی
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  912 بینین
لەو ڕۆژە خۆشم ویستی
هەر وەک بت دەم پەرەستی
ڕووگە و ئارامگەی گیانم بووی
هۆی خۆش بەختی و ژیانم بووی
بەر و بوومی ڕەنج کێشانم،
لە ئەنجامی کۆڵ نەدانم!
چەند ئاوارە و دەربەدەر بم،
دووچاری ڕەنج و کەسەر بم!
بیر و هۆشم هەر لای تۆیە
وەک چۆلەکەی دەستە مۆیە
هاتمە شوێنت زۆر لێت گەڕام
لە زۆر ڕێگا کەوتم گلام!
خۆشەویستیت سروشتییە،
لە ڕێگای تاڵیم چەشتییە،
کە خۆت لە من دوور خستەوە،
بە ئەڤین دڵمت بەستەوە!
کە ڕۆیشتی بەجێت هێشتم
فرمێسکی تاڵیت پێ ڕێشتم
ئێستاش ئەی گیانی شیرینم
بۆ چی هەر لە خەو بتبینم؟
گەر بێتە یادت لەوساوە،
منداڵ بووم بەڵێنم داوە!
گیان بەخت کەم لە پێناوت
بگەیتە خواستی تەواوت
ئەوسا دەتوانم بتبینم
لە ڕووی تۆ چاوم هەڵینم