دڵ لە من تۆراوە دیسان هەم دەمی یاری دەوێ

دڵ لە من تۆراوە
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  922 بینین
دڵ لە من تۆراوە دیسان هەم دەمی یاری دەوێ
ئارەزووی گەشت و گوزارە باخ و گوڵزاری دەوێ
بولبول ئاسا وا خەریکی ئاشیان هەڵ بەستنە
خونچەیێکی ناسکی وێنەی دەمی یاری دەوێ!
پەرچەمی چین چین بەڕیز هێنایە دەوری ڕوومەتی
گەنجی ڕوخساری هەمیشە جووتێ پاسداری دەوێ!